Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:57

هاوپەیمانی سائیرون داوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی عه‌بادی دەکات

حکومه‌تێکی به‌هێز خواستی گه‌ل به‌دی بێنێت
کوردستان TV
100%

هاوپەیمانی سائیرون، كە لەلایەن موقتەدا سەدر سەرۆكایەتی دەكرێت رایگەیاند، وەڵامەكانی حكومەت لە پەرلەمان بڕواپێكەر نەبوون و داوای دەستلەكاركێشانەوەی دەكەن.

فراکسیۆنی سائیرون که‌ له‌ لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه‌ رابه‌رایه‌تی ده‌کرێت داوایکرد که‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆکی حکومه‌تی عێراق ده‌ستله‌کار بکێشێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 8ی ئه‌یلولی 2018 دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ ئاماده‌بوونی حه‌یده‌ر عه‌بادی و چه‌ند وه‌زیرێکی کابینه‌که‌ی، له‌سه‌ر دۆخی به‌سره‌ کۆبوه‌وه‌.

له‌ دوای کۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ئیئتیلافی سائیرون له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند که‌ پێویسته‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه‌ و کار بکرێت بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی به‌هێز خواستی گه‌ل به‌دیبێنێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.