Erbil 6°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 22:34

فراکسیۆنی پارتی ئیدانه‌ی هێرشه‌که‌ی سه‌ر باره‌گای حیزبی دیموکرات (حدکا) و (حدک) ده‌کات

هەردوو باره‌گای(حدکا) و (حدك) له‌لایه‌ن ئێران بۆمباران كران
کوردستان TV
#7
100%

ڕاگەیاندراوێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

بارەگاکانی هەردوو حیزبی دیموکرات (حدکا) و (حدك) لە شارۆچکەی کۆیە، له‌لایه‌ن هێزە سەربازییەکانی كۆمارى ئیسلامیى ئێرانه‌وه‌ بۆمباران كران، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، ئیدانەی ئەو هێرشە ده‌كات و کە بە پێچەوانەی تەواوی یاسا و رێککەوتنە نێودەوڵەتیەکانە.


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 8/9/2018 بارەگاکانی هەردوو حیزبی دیموکرات (حدکا) و (حدك) لە شارۆچکەی کۆیە، له‌لایه‌ن هێزە سەربازییەکانی كۆمارى ئیسلامیى ئێرانه‌وه‌ بۆمباران كران، کە بەو هۆیەوە چەند كه‌سێك شەهید و بریندار بوون.

ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە بە پێچەوانەی تەواوی یاسا و رێککەوتنە نێودەوڵەتیەکانە، و بە دەستدرێژییەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر خاک و سەروەری وڵاتەکەمان دەزانین. لە هەمان کاتدا، هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆمان بە سەرکردایەتی هەردوو حیزبی دیموکرات و کەسوکار و هاوڕێیانی شەهیدەکان دەگەیەنین هیوای زووچاکبوونەوەیش بۆ بریندارەکانییان دەخوازین.

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.