Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 11:41

له‌ شه‌ڕێکی نێوان سوپای سوریاو ئاسایشی په‌یه‌ده‌ ژماره‌یه‌ک کوژراو برینداری لێکه‌وته‌وه‌

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ
کوردستان TV
100%

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 8-9-2018 شه‌ڕێك له‌ نێوان هێزه‌كانی رژێمی سوریا و ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان(په‌یه‌ده‌) له‌ شاری قامیشلۆ روویدا.

به‌ پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كان له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سوپای سوریا كوژران و ژماریه‌كیش برینداربوون.

هاوكات كارمه‌ندێكی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان (په‌یه‌ده‌) له‌ پێكدادانه‌كه‌دا  گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كانی شاره‌كه‌ ده‌ڵێن: هه‌موو رێگاكانی به‌ره‌و نێو شاری قامیشلۆ داخراوان و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.