Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:18

له‌سه‌ر هێرشه‌ موشه‌کیه‌کانى ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ر کۆیه‌ حزبی دیموکراتى کوردستان ڕاگه‌یاندراوێک بڵاو ده‌کاته‌وه‌

له‌هێرشه‌كه‌ى ئێران بۆ سه‌ر باره‌گای دیموكرات شه‌هید و بریندار هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، ده‌فته‌ری سیاسی حزبی دیموكراتى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ،  بە ئاگاداریی بیرورای گشتی دەگەیەنین کە کاتژمێر ١٠:٤٥ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە،  ٨ی سێپتامبری ٢٠١٨، قەڵای دیموکرات، بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە کاتی بەڕێوەچوونی پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی دا کەوتە بەر هێرشی مووشەکی و هەوایی کۆماری ئیسلامیی ئێران. 

حزبی دیموكراتى كوردستان ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،  لە کاتی ئەو هێرشە و بە دوای ئەو هێرشە دا، فڕۆکەی بی سەرنشین بە  ئاسمانی کۆیەدا خولاوەتەوە،  هەر دوا بە دوای هێرشە مووشەکییەش بۆ سەر سکرتاریای حیزب، قەڵای دیموکرات کەوتە بەر هێرشی چەندین مووشەکی دیکە. بە داخەوە ژمارەیەک لە تێکۆشەرانی حیزب بە هۆی ئەم هێرشەوە، شەهید و بریندار بوون. لە ڕاگەیەندراوەکانی داهاتوو دا زانیاریی زیاتر بە ئاگاداریی بیرورای گشتی دەگەیەنین.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.