له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى كه‌له‌هه‌ژماری خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاویان كردیته‌وه ده‌خاڵی گرنگ ڕاده‌گه‌یه‌نن بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت ئۆتۆمبێلی ده‌ستى دوو بكڕن به‌م شێوه‌یه :
1 - به‌شێوه‌یه‌كی ناوه‌ندی، ئۆتۆمبێل ساڵانه (20) هه‌زار كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت، ئه‌گه‌ر ویستت ئۆتۆمبێلێك بكڕیتو ته‌مه‌نی (5) ساڵ بێت، پێوه‌ری كیلۆمه‌تره‌كه‌ی له‌خوار (90) هه‌زار كیلۆمه‌تره‌وه بوو، ئه‌وه بكه به‌خاڵێك بهدواداچونو پرسیاری بۆ بكه، چونكه به‌شێوه‌ی ئاسایی ئۆتۆمبێل له‌سه‌رووی (100) هه‌زار كیلۆمه‌تره‌وه، ده‌ستده‌كات به‌كه‌مبوونه‌وه‌ی چوستیو خه‌رجی تێده‌كه‌وێت، هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به‌جۆری ئۆتۆمبێله‌كه‌و چۆنێتی به‌كارهێنانی، كه ئه‌وه‌ش به‌ئاسانی هه‌ستی پێده‌كرێت، ئایا ئه‌و ئۆتۆمبێله ماندوو كرابێت یان نا.
2- یه‌كه‌مین شت كه پێویسته له‌سه‌ری بوه‌ستین، خاوهندارێتیو به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه، وه‌ك ژماره‌و ساڵنامه‌و هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه، هه‌روه‌ها به‌راوردكردنی ئه‌و ژمارانه‌ی له‌سه‌ر ساڵنامهكهن له‌گه‌ڵ ژماره‌ی سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه، وه‌ك ژماره‌ی شاسیو بزوێنه‌ر، له‌گه‌ڵ مۆدێلی ئۆتۆمبێله‌كه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه بین كه ئه‌و ئۆتۆمبێله كێشه‌ی تایبه‌تی نییه، وه‌ك ماوه‌ی قیست یان قه‌رز لهسهرییو مانه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی له‌ژیاندا.
3- پشكنینی ته‌واوی بۆدی ئۆتۆمبێله‌كه، تا بڕی بۆیاغ كردنه‌وه یان گۆڕینی پارچه‌كانی بزانین، هه‌روه‌ها ده‌بێت ورد بین له‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوه یان نا، جۆری ڕووداوه‌كه چی بوه، چونكه هه‌ر گۆڕینێك له‌پارچه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه نرخه‌كه‌ی دادهبهزێنێتو له‌به‌های كردارییو نرخی ئۆتۆمبێله‌كه كه‌مده‌كاته‌وه، بۆ زانینی شوێنی لێدراوی یان بونی هه‌ویركاری له‌ژێر بۆیاغهكهوه، ده‌توانین سود لهموگناتیسێكی بچوك وه‌ربگرین.
4- به‌وردی ته‌ماشای پایدهرهكان بكه، چونكه پایدهرهكانی ئۆتۆمبێل به‌چینێكی لاستیكی داپۆشراون، به‌تایبه‌ت پایده‌ری ئیستۆپكرد، زۆر به‌كارهێنانیش ده‌بێته هۆی سوانو ڕۆشتنی چینه لاستیكه‌كه، ئه‌وه‌ش ده‌كرێت بكرێت به‌نیشانه بۆ زانینی چه‌ندێتی به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێله‌كه.
5- بزوێنه‌ره‌كه‌ی بخه‌ره كار‌و گوێ بۆ هه‌ر ده‌نگێكی نائاسایی بگره، ته‌ماشای ئه‌گزۆزه‌كه‌ی بكه بزانه دوكه‌ڵی سپی یان شین ده‌رناكات، سه‌ر قه‌باغی ڕۆنه‌كه كه هه‌میشه له‌سه‌ره‌وه‌ی بزوێنهرهكاندایه، بكه‌ره‌وه‌و بزانه ڕۆنی بزوێنه‌ره‌كه هه‌ڵم ده‌كات، یان بڕه‌كه‌ی چه‌نده، زیادبونی هه‌ڵمی ڕۆنهكهش، نیشانه‌ی خه‌له‌له لهبزوێنهرهكهدا.
6- ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه ته‌بریدی تێدابوو، پێویسته له‌جێدا تاقی بكرێته‌وه‌و لهچوستیو كاركردنی دڵنیا ببینه‌وه.
7- پشكنینی تایه‌كان، به‌شێوه‌ی ئاسایی نابێت قوڵی گرنجی تایه‌كان له (5) ملم واته نیو سانتیمه‌تر كه‌متر بێت، به‌تایبه‌تی له‌وه‌رزی زستاندا، هه‌ر خراپییهكهیش لهتایهكاندا نرخی ئۆتۆمبێله‌كه كه‌مده‌كاته‌وه.
8- دوای ئه‌و هه‌نگاوانه، پێویسته كه‌سی كڕیار یان كه‌سێكی شاره‌زا ئۆتۆمبێله‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك لێ بخوڕێت، باشتره ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر جاده‌یه‌كی چه‌ورێژ یان قیر نه‌كراو بێت، تا بزانرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت پێش‌و پاشی ئۆتۆمبێله‌كه هیچ ده‌نگێك یان ته‌په‌و ته‌قه‌یه‌ك ناكات، یان ده‌بڵه‌كانی لاواز نییه، وه‌بزانرێت توانی ئیستۆپو وه‌ستانه‌وه‌ی چۆنه، هه‌روه‌ها له‌وه‌دا توانای بزوێنهرو هه‌ڵه‌ی گێڕبۆكس ده‌توانرێت هه‌ست پێبكرێت.
9- ئه‌مه‌و چه‌ند خاڵێكی دیكه‌ش وه‌ك پشكنینی لایتهكانو كاره‌بایی‌و دۆخی ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه.
10- له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه، بێ پرس‌و ڕای كه‌سێكی شاره‌زا نرخ مه‌ده به‌هیچ ئۆتۆمبێلێكی به‌كارهێنراو.
هاتووچۆی سلێمانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.