Erbil 8°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 20:09

رووسیا له‌کاتی پێویست چه‌کی رۆژی قیامه‌ت به‌کاردێنێت

هێزی وێرانكارییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 20 تا 50 ملیۆن ته‌ن
کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی سه‌ربازی رووسیا له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی چه‌كی رۆژی قیامه‌ت بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا.

چه‌كه‌كه‌ ناوی (ستاتۆس 6) ه‌ ، به‌ڵام ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی رۆژئاوا به‌ چه‌كی رۆژی قیامه‌ت ناویان ناوه‌.

به‌ پێی پێگه‌ی بزنس ئینسایده‌ری ئه‌مریكی، چه‌كی رۆژی قیامه‌ت سه‌ره‌ ئه‌تۆمی لێ ده‌به‌سترێت و هێزی وێرانكارییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 20 تا 50 ملیۆن ته‌ن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ڤاسیلی داندیكین، شاره‌زای سه‌ربازی رووسیا بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: چه‌كی رۆژی قیامه‌ت ژێرئاوێكه‌و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا له‌ قووڵایی ده‌ریا رێده‌كات و به‌بۆمبی ئه‌تۆمی پاڵپشت كراوه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: چه‌كی رۆژی قیامه‌ ده‌توانێ وێرانكارییه‌كی زۆر گه‌وره‌تر له‌ هه‌ردوو شاری هیرۆشیماو ناكازاكی وڵاتی ژاپۆن بهێنێته‌ ئاراوه‌ ، كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكا بۆردومانكرا.

گوتیشی: رووسیا ئه‌م چه‌كه‌ ته‌نها له‌ كاتی پێویست و به‌رگریكردن له‌خۆی به‌كاردێنێت.

ئاماده‌كردنی / رزگار

سه‌رچاوه‌ /سپۆتنیك

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.