Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 01:32

ته‌رمی چوار گه‌نج له‌به‌سڕه‌ دۆزرانه‌وه‌ که‌ به‌ فیشه‌ک کوژراون

ژماره‌ی قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كان له‌ به‌رز بوونه‌وه‌دایه‌
کوردستان TV
100%

دره‌نگانی شه‌وی شه‌وی رابردوو هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ته‌رمی سێ گه‌نجیان له‌به‌سڕه‌ دۆزییه‌وه‌ كه‌ به‌ فیشه‌ك له‌سه‌ریان درابوو.

به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ته‌رمه‌كان گواستراونه‌ته‌وه‌ پزیشكی دادی و تا ئێستا هۆكاری كوشتنه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه‌.

هه‌روه‌ها شایه‌تحاڵان رایگه‌یاندووه‌: له‌ نزیك پردی ئه‌لتومه‌ له‌ شاری به‌سره‌ ته‌رمی گه‌نجێك دۆزراوه‌ته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌وشوێنه‌ فرێدرابوو.

ماوه‌ی چه‌ند رۆژیكه‌ له‌ پارێزگای به‌سره‌ به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ پشێوی ئاڵۆزی دروست بووه‌و تا ئێستا چه‌ندین هاووڵاتی كوژراون، هاوكات خۆپیشانده‌ران شه‌وی رابردوو كونسولخانه‌ی ئێرانیان سووتاند.

سه‌رچاوه‌ / فورات نیوز

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.