Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 11:53

ئێران و تورکیا و رووسیا جەخت لە یەکپارچەیی خاکى سووریا دەکەنەوە

لۆتكه‌ى سێقۆلى: ئەو بنەمایانە دەبێت لەلایەن هەمووانەوە رێزیان لێبگیرێت
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هه‌ینى 7-9-2018 حەسەن رووحانی سەرۆكی ئێران و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا و ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی رووسیا لە تاران كۆبوونەوە، دوابەدوای كۆبوونەكەش لە راگەیەنراوێكدا رایانگەیاند، پابەندی بەهێز و بەردەوامی خۆیان بە سەروەریی، سەربەخۆیی، یەكێتی و یەكپارچەیی خاكی سووریا و هەروەها ئامانجەكان و بنەماكانی نەتەوەیەكگرتووەكان دووپات كرده‌وه‌و وتیان" ئەو بنەمایانە دەبێت لەلایەن هەمووانەوە رێزیان لێبگیرێت.

هه‌روه‌ها سەرۆك كۆماری هەرسێ وڵات دووپاتیانكردەوە كە هیچ هەنگاوێك نابێت ئەو بنەمایانە سست بكات و ئەوان هەموو هەوڵەكانی خۆیان بەمەبەستی دروستكردنی راستییەنوێیەكان لە گۆڕەپانەكە بەبیانووی دژایەتی تیرۆر رەتدەكەنەوە و ئیرادەی خۆیان بۆ راوەستان لەبەرامبەر خواستی دابەشكارانە بەمەبەستی بێهێزكردنی دەسەڵات و یەكپارچەیی خاكی سووریا و هەروەها ئاسایشی نیشتمانی وڵاتانی دراوسێ دەربڕی.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.