بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی لوتكه‌ی وڵاتانی ئێران و توركیا و رووسیا له تاران پایته‌ختی ئێران به‌ڕێوه‌بچێت و پرسی چاره‌نووسی پارێزگای ئیدلیب له سووریا یه‌كلایی بكرێته‌وه.
هاوكات رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ناسراو به ئه‌مینیستی ئینته‌رناشناڵ، هۆشداری ده‌دات له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له ئیدلیب و كاره‌ساتێكی مرۆیی روو بدات و به‌ملیۆنان خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌و ناوچه‌یه ئاواره بن، كه له ئێستادا چاره‌نووسیان به‌سراوه‌ته‌وه به ئه‌نجامی بڕیاری كۆتایی ئه‌و سێ وڵاته‌وه .
له لایه‌كی دیكه، هه‌شت وڵاتی ئه‌ورووپی له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی لێكه‌وته‌كانی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئیدلیب هۆشداریاندا .
هه‌ركام له وڵاتانی بریتانیا‌و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و به‌لژیكا و ئیتالیا و هۆڵندا و سوید و پۆڵندا، وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆیان بۆ ره‌وشی سێ ملیۆن هاووڵاتی سڤیل له سنووری ئیدلیب، هاوكات داوای به‌رده‌وامبوونی ئاگربه‌ستیان كرد له‌و ناوچه‌یه.
شایانی باسه پارێزگای ئیدلیب دوا پێگه‌ی نه‌یارانی چه‌كداری رژێمی ئه‌سه‌ده له وڵاتی سوریا و سوپای ئه‌و وڵاته به پاڵپشتی رووسیا و ئێران و توركیا ، به نیازه بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی، هێرشێكی به‌رفراوانی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌نجام بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.