کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنی ڕاپرسی ھەرێم ئەو شوێنانەی دیاریکرد کە بانگەشەی لایەنەکانی تێدا قەدەغەیە.
کۆمسیۆن لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە" لە ڕۆژانی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا شوێنە گشتییەکان و ناوەندەکانی دەنگدان و ئاماژەکانی ھاتوچۆ و کەلوپەلەکانی حکومەت و شەقامە قەڵەباڵغەکان بانگەشەی تێدا قەدەغەیە.
ناوی ئەو شوێنانەی کە بانگەشەی تێدا قەدەغەیە:
1- شوێنە گشتییەکان قەدەغەیە، وەکو پارک و باخچە و بینا حکومییەکان.
2- ناوەندەکانی دەنگدان.
3- شوێنەکانی پەرستش و عیبادەت وەک مزگەوت و کەنیسە و شوێنە ئاینییەکان.
4- کەلوپەلەکانی حکومەت و ئۆتۆمبێل و کەرەستەی حکومی.
5- ئاماژەکانی ھاتوچۆ.
6- لەڕووی ژینگەییەوە قەدەغەیە مادەی لکێنەر بەکاربھێنرێت بۆ ھەڵواسینی پۆستەر و ئاڵای لیست و کاندیدەکان، ھەروەھا نوسین لەسەر دیوار.
7- شەقامە قەرەباڵغەکان و شەقامە گشتییەکان.
بڕیارە 30ی ئهم مانگه پرۆسهی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت و بانگەشەی ههڵبژاردنیش 11ی ئەم مانگە دهست پێ دهكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.