دەستەی مافی مرۆڤی عێراق رایدەگەیەنێت لە خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردووی پارێزگای بەسرەدا 9 كەس كوژراون و زیاتر لە 93 كەسی دیكەش برینداربوون.
دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا هاولاتیانی پاریزگای بەسرە بە هۆی نەبونی ئاوی خواردنەوە نەبونی كارەباو خزمەتگوزاریەسەرەتایەكان و بەرزبوونەوەی رێژەی بێكارى چەند خۆپیشاندانیكیان رێكخست و بەهۆی خۆپیشاندانەكانیشەوە توندوتیژی روویدا لەئەنجامدا لەو خۆپیشاندانانەدا ژمارەیهك قوربانی كەوتەوە.
لە راگەیەنراوێكیدا دەستەی مافی مرۆڤی عێراق رایگەیاندوە" بەهۆی خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردووی پارێزگای بەسرەوە 9 كەس كوژراون و زیاتر لە 93 كەسی دیكەش برینداربوون.
ئێوارهى ئهمرۆ پێنج شهممه جارێكى تر خۆپیشاندان به گروتینهوه دهستیپێكردهوهو بیناى پارێزگایان بۆ جارى چوارهم سووتاندو شهره تهقه لهنێوان خۆپیشاندهران و هێزه ئهمیننیهكان روویدا، قهدهغهى هاتۆچۆش هێشتا بهردهوامه.
لەلایەكی دیكەوە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ئێستادا فەرمانی كردوە كە لیژنەیەك پێكبهێنرێت بۆلێكۆڵینەوە لە رووداوەكانی چەند رۆژی رابردووی پاریزگاكە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.