سەرۆكوەزیرانی عیراق ڕایگەیاند، ئامادەیە لەگەڵ وەزیران و بەرپرسانی پەیوەندیدار، بهشداری لەدانیشتنێكی پەرلەماندا بكات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بارودۆخ و پێداویستییەكانی پارێزگای بەسڕە.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، عەبادی دووپاتیدەکاتەوە کە پێویستە بەزوویی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق دەستپێبکەنەوە و پەرلەمان پابەند بێت بە کاتە دەستورییەکانەوە و ئەو ئەرکانەی ماویەتی تەواویان بکات.
هەروەها دەشڵێت، عەبادی ئامادەیە بەشداری دانیشتنی پەرلەمان بکات لەگەڵ وەزیر و بەرپرسەکاندا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێداویستییەکانی بەسرە و دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆیان.
پاش نیوەڕۆى دوێنێ هەزاران خۆپیشاندەر لەبەردەم بیناى پارێزگاى بەسرەدا گردبوونەوە لە بەرامبەر هێزە ئەمنییەکانى عێراقدا کە فیشەک و بۆمبى فرمێسکڕێژیان دژ بە خۆپیشاندەران بەکارهێنابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.