سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند كه چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو ئاگریان له بینای پارێزگای به‌سره له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه به‌ردا.
سه‌رچاوه‌كه به سۆمه‌ریه‌نیوزی راگه‌یاندوو : ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو ئاگریان له بینای پارێزگای به‌سره به‌ردا.
سه‌رچاوه‌كه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، گوتیشی: ئاگره‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی شاری به‌سره رایگه‌یاندووه له دوێنێ شه‌وه‌وه 17 خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی به‌سراوه ته‌قه‌ی لێكراوه و كوژراوه، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كوژراون له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ته‌قه‌ی لێكرابێت.
شایه‌نی باسه له سه‌ره‌تای ته‌ممووزی ئه‌مساڵه‌وه خۆپیشاندان له پارێزگای به‌سره ده‌ستیپێكردووه، نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، به‌تایبه‌تیش ئاوی خواردنه‌وه، كه ئێستا به ته‌واوه‌تی پیس بووه و به كه‌ڵكی خواردنه‌وه نایه‌ت، له‌گه‌ڵ كه‌می كاره‌بای نیشتمانی، ته‌نگیان به هاووڵاتییانی پارێزگاكه هه‌ڵچینه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.