Erbil 13°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 15:42

فێستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان کۆتایی به‌ کاره‌کانی هێنا

به‌ به‌شداریی 39 گرووپی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی
کوردستان TV
100%

هاوكات له‌ گه‌ڵ چواره‌مین و دوایین ڕۆژی سێزده‌هه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی سه‌ر شه‌قامی مه‌ریوان و له‌ سه‌ر بڕیاری لێژنه‌ی داوه‌ری، هه‌ڵبژێردراوانی ئه‌م ڕووداوه‌ فه‌رهه‌نگییه‌ ناسێندران.

به‌ پێی ڕاپۆرتی جام كوردی، سێزده‌هه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی سه‌ر شه‌قامی مه‌ریوان به‌ ئامانجی گه‌شه‌پێدان به‌ بواری شانۆ و هه‌روه‌ها سازدانی پێوه‌ندیی شانۆ و شانۆكاران له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و لایه‌نگرانی ئه‌م هونه‌ره‌ به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌م فێستیڤاڵه‌ بۆ ماوه‌ی 5 ڕۆژ له‌ 1 بۆ 5ی ئه‌یلوول له‌ مه‌ریوان به‌ڕێوه‌چوو و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌ به‌ڕێوه‌چوونی ڕێ و ڕه‌سمێك كۆتایی به‌ كاره‌كانی هێنا.

20 شانۆ له‌ به‌شی ئازاد، چوار به‌رهه‌م له‌ به‌شی ئایینی سوننه‌تی و چوار به‌رهه‌م له‌ به‌شی منداڵان و تازه‌لاوان مۆڵه‌تی به‌شداریی له‌ به‌شی كۆتایی و ڕاكابه‌ریی فێستیڤاڵیان وه‌رگرت.

دوكتۆر قوتبه‌دین سادقی ده‌رهێنه‌ر و هونه‌رمه‌ندی شانۆكاری ناسراوی كوردی ئێرانی، ئیره‌ج ڕاد، ئه‌سغه‌ر هێمه‌ت، مه‌حموود ڕه‌زا ڕه‌حیمی و فاتح بادپه‌روا ئه‌ندامانی لێژنه‌ی داوه‌رانی  ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان بوون.

سێزده‌هه‌مین خولی فێستیڤاڵی شانۆی سه‌ر شه‌قامی مه‌ریوان شه‌ممه‌ 1ی ئه‌یلوول له‌ پاركی شانۆی ئه‌و شاره‌ به‌ به‌شداریی 39 گرووپی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی، ده‌ستی به‌ چالاكییه‌كانی كرد.

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵدا 39 شانۆ له‌ حه‌وت به‌شی جیاواز،  112 جار له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كانی مه‌ریوان نمایش كران.

ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مین جار 16 شانۆ له‌ شاره‌كانی سنه‌، سه‌قز و سه‌وڵاو نمایش كران.

20 شانۆ له‌ به‌شی پێشبڕكێی ئازاد، چوار شانۆ له‌ به‌شی ئایینی - نه‌ریتی، پێنج شانۆی بیانی، چوار شانۆ له‌ به‌شی منداڵان و مێرمنداڵان، چوار شانۆ له‌ به‌شی مروور و دوو شانۆش له‌ به‌شی تایبه‌تی میوانه‌كان نمایش كران.

سه‌رچاوه‌/ جام كوردی

كوردستان تیڤی/ كامران 

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.