Erbil 6°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 01:10

دادگای سلێمانی رۆژێکی پشووی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

ماوه‌ی 3 ساڵه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ پشوو بووه‌
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكی نوێی ده‌ستبه‌كاربووی دادگای سلێمانی له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رجه‌م دادگاكانی سنووری پارێزگای سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ بڕیای داوه‌ به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پشووی ڕۆژانی 5 شه‌ممه‌.

به‌ پێی ئه‌وبڕیاره‌ی كه‌ سه‌رۆكی دادگا ده‌ری كردووه‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ 6/9/2018 هه‌موو ڕۆژانی 5 شه‌ممه‌ ده‌وام له‌ دادگاكانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاسایی ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 3 ساڵه‌ ڕۆژانی 5 شه‌ممه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ له‌ سه‌رجه‌م دادگاكانی سنووری پارێزگای سلێمانی پشوو بووه‌.

له‌ ئاگادارینامه‌كه‌ی سه‌رۆكی دادگادا هاتووه‌ كه‌ له‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌وه‌ هاوڵاتیان بۆ ڕایی كردنی داواكانیان له‌ دادگاكان ده‌توانن سه‌ردانی دادگای سنووره‌كانیان بكه‌ن و كاره‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.