یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین شوێنی په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كانمان قوتابخانه‌یه وه‌گرینگترین كه‌سایه‌تی بۆ په‌روه‌رده‌كردن مامۆستایه كه‌له‌لای هه‌موومان وه‌كو كه‌سێكی پیرۆز و ڕابه‌ر و بونیادنه‌ری كۆمه‌ڵگا سه‌یری ده‌كه‌ین.
له‌لای هه‌موومان ڕوونه كه له‌پشوی هاویندا زۆر له‌ستایلی ژیانی منداڵه‌كان ده‌گۆرێت به‌تایبه‌ت لایه‌نی (خه‌و، یاری وه‌هه‌روه‌ها كاتی خواردن) وه‌پێویست ده‌كات له‌كاتی وه‌رزی خوێندن رێك بخرێته‌وه.
بۆیه‌پێویسته ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌بكرێت....
1. به‌بیر هێنانه‌وه‌ی قوتابیه‌خۆشه‌ویسته‌كانمان كه‌قوتابخانه به‌پیرۆز سه‌یر بكه‌ن و گوێرایه‌ڵی ته‌واوی مامۆستا بكه‌ن و پارێزگاری لێ بكه‌ن.
2. هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵه‌كانمان براده‌رایه‌تی گه‌رمیان هه‌بێت به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ قوتابییه زیره‌ك و ڕه‌وشت زۆر به‌رزه‌كان و براده‌ری تایبه‌تیان بۆ هه‌ڵبژێرین و چاودێریان بكه‌ین.
3. خوێندن و قوتابخانه‌یان لا خۆشه‌ویست بكه‌ین به‌هه‌موو هۆكارێكی گونجاو.
4. پێداویستی قوتابخانه‌یان هه‌موو پێشتر بۆ ئاماده‌بكه‌ین به‌شێوه‌یه‌ك خۆیان به‌شداریان پێ بكرێت كه‌هه‌ڵبژاردنی پێداویستییه‌كان به‌دڵی ئه‌وان بێت، وا باشه كه هه‌موو پێداویستییه‌كانیان ناوی له‌سه‌ر بنوسرێت تاوه‌كو دوربن له‌ون بوون.
5. پێویسته‌گرنگی بدرێت به‌خواردنی سێ ژه‌مه‌و به‌تایبه‌تی خواردنی به‌یانی كه‌به‌دڵی قوتابیه‌كان ئاماده‌بكرێت و خێزانیش به‌شداریبكات له‌گه‌ڵ نان خواردنی به‌یانیان.
6. وا باشه خواردنێكی كه‌می توندروست ئاماده‌بكرێت بۆیان تا له‌قوتابخانه له‌كاتی پێویست بیخۆن و یارمه‌تی زیاتری چالاكیان بدات.
7. دووربن له‌و خواردنانه‌ی كه‌كێشه‌ی ته‌ندروستیان به‌دواوه‌یه به‌تایبه‌ت (شیرینی و خواردنه‌وه‌گازییه‌كان) كه‌پێویسته‌ئاگادار بكرێته‌وه كه‌له‌قوتابخانه ئه‌م جۆرانه نه‌خۆن.
8. زوو خه‌وتن زۆر گرنگه تاوه‌كو جه‌سته‌یان پشووی ته‌واو بكات پێویسته منداڵه‌كان ڕابهێنرێن كه‌كاتژمێر ٩ بچن بۆ خه‌وتن چونكه به‌رۆژ زۆر ماندو ده‌بن، وا باشه‌پێش چوون بۆ قوتابخانه به‌لایه‌نی كه‌م یه‌ك كاتژمێر هه ڵبستن له‌خه‌و تا ئاماده‌بن بۆ قوتابخانه.
9. زۆر گرنگه‌پێداویستی قوتابخانه‌و ئه‌ركه‌كانی رۆژانه ئاماده‌بكرێت له‌لایه‌ن منداڵ و دایك و باوك هه‌مویان به‌ژداری بكه‌ن.
10. زۆر پێویسته قوتابی خۆی فێر بكرێت كه‌ئه‌ركه‌كانی خۆی بكات، به‌ڵام له‌ژێر چاودێری دایك و باوك و به‌رده‌وام له‌كاتی پێویست یارمه‌تی بدرێت.
11. بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی كه‌ساڵی یه‌كه‌می خوێندنیانه پێویسته هه‌مو كوتانه‌كانیان ته‌واو كردبێت و ئه‌گه‌ر كه‌م وكورله خشته‌ی كوتان و وه‌رگرتنی پێكه‌وته‌كانی هه‌بوو ئه‌وا بۆیان ته‌واو بكرێت تا دوربێت له‌نه‌خۆشی و وه‌رگرتن و بڵاو كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی.
12. پێویسته زۆر جه‌خت له‌سه‌ر پاك و خاوێنی بكرێته‌وه به‌تایبه‌ت ده‌ست شۆرین پێش خواردن و خواردنه‌وه كه‌دوورن له‌به‌ر چاوی دایك و باوك.
13. زۆر گرنگه دڵنیابین له‌وه‌ی منداڵه‌كانمان هیچ گرفتی ته‌ندره‌ستیان نییه به‌تایبه‌ت (چاو كزی،كه‌م خوێنی و هه‌روه‌ها باشی باری ده‌رونی).
ن/ د. كاوێس زه‌نگه‌نه پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.