ڕائیدی مافپەروەرعلی جەمال قدووری بهڕێوهبهری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایدهگهێنێت ، دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ چوارشهممه 5 ى ئهیلولی 2018 ، لەسەرڕێگای کەلار - کفری نزیک ناحییەی ڕزگاری ئۆتۆمبێلێک لەجۆری توێتا ئافرەتێکی شێلا ، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دوای چارەسەری پێویست لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا .
ناوبراو ڕاشیدهگهێنێت ، ئەو ئافرەتەناوی( نەشمیە مهدی ساڵح) لەدایکبووی 1953 ە دانیشتووی ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلارە ، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 23 ی هاتووچۆ بەندکراوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.