به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ له‌گه‌ڕه‌كی وڵوبه له‌شاری سلێمانی كچێكی ته‌مه‌ن سیانزه ساڵ به‌هۆی فیشه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا .
ڕاشیگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان كه‌شف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه كرا و ته‌رمه‌كه‌ی بۆ پزیشكی دادوه‌ری له‌شاری سلێمانی گواسترایه‌وه .
پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه: له‌ئێستادا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی چوارچراوه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.