Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 11:28

مهاباد قه‌ره‌داغی کتیبیک ده‌کاته‌ دیاری

باس له‌ جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن ده‌كات
کوردستان TV
100%


به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆرله‌ نووسه‌ر و كه‌سایه‌تیی ناودار و خوێنه‌ران ، به‌یانی پینج شه‌ممه‌ ریكه‌وتی 6ی ئه‌یلول   نووسه‌ر و شاعیر و توێژه‌ری ناسراوی كورد ( مهاباد قه‌ره‌داغی ) ، له‌سه‌ر جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن ڕێوڕه‌سمێك ڕێك ده‌خات و كتێبێكیش له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ دیاری پێشكه‌ش به‌  میوانه‌كان ده‌كات .

ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد‌ لقی هه‌ولێر ئاماده‌كاری بۆ كراوه‌ و له‌ ماڵی نووسه‌ران له‌ هۆڵی شه‌هید (مه‌هدی خۆشناو) ساز ده‌كرێت ، قه‌ره‌داغی كتێبێك ده‌كاته‌ دیاری و باسێكی گرنگی جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا ده‌كرێت.

جیی باسه‌ ، مهاباد قه‌ره‌داغی و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ ، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پۆسته‌ری ڕێوڕه‌سمه‌كه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ .

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.