بڕیاردەری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی ڕاپرسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێناچێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 5/9/2018 ئیسماعیل خورماڵی بڕیاردەری کۆمسیۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: دواخستنى بانگەشەى هەڵبژاردن پەیوەست نییە بە دواخستنى وادەى هەڵبژاردنەوە.
لە بارەی تۆماری دەنگدەرانیشەوە ڕایگەیاند، تۆمارى دەنگدەرانى هەرێمی کوردستان باشترین تۆمارە لە مێژووى کوردستان و عێراقدا.
گوتیشی: تەواوی ناوەکان بە شێوەی ئەلیکترۆنی دیاریکراون و لە بەرامبەر هەر ناوێکدا شوێن و پۆستەکەی دیاریکراوە.
ئەمە لە کاتێدایە دوێنی ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا بە دواخستنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ماوە هەفتەیەک.
بەپێی بڕیارەکەی کۆمسیۆن بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو کاتژمێر 12ی شەو دەستپێدەکات.
بریاره 30ی ئهیلوولی ئهمساڵ پرۆسهی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان بهرێوهبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.