Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 13:59

وته‌بێژی ئاسایشی راپه‌رین ره‌تیده‌کاته‌وه‌ له‌ ده‌ریاچه‌ی دووکان و ده‌ربه‌ندی ڕانیه‌ بازرگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر بکرێت

له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند
کوردستان TV
#7
100%

عه‌قید محه‌مه‌د فازڵ، به‌رێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاسایشی راپه‌رین له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا، سه‌باره‌ت به‌ هه‌واڵی (له‌ ده‌ریاچه‌ی دووكان و ده‌ربه‌ندی ڕانیه‌ له‌ جیاتی ڕاوه‌ ماسی بازرگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌كرێت) به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ بازرگانی له‌م شێوه‌یه‌ له‌سنووره‌كه‌مان كرابێت و ئه‌گه‌ر هه‌شبووبێت دوورو نزیك ئێمه‌ وه‌ك ئاسایشی راپه‌رین ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته‌ نه‌بووین.

پێشتر له‌ هه‌واڵێكدا ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویكردبۆوه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی جیاوازتر له‌ پێشتر ئێستا بازرگانی كردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ ڕێگای قاچاغی وشكانییه‌وه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ شێوازی ئاویی و بازرگانان له‌ ڕێگه‌ی ده‌ریاچه‌ی دووكان و ده‌ربه‌ندی رانییه‌وه‌ مادده‌كانیان ساغ ده‌كه‌نه‌وه‌ ، كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌م تێچووی كه‌متره‌ وه‌ هه‌م مه‌ترسی كه‌متره‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.