Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 14:05

جۆن کایڵ له‌ شوێنى جۆن مه‌ککه‌ین ده‌ستبه‌کار ده‌بێت

جۆن كایڵ و جۆن مه‌ككه‌ین
جۆن كایڵ له‌ شوێنى جۆن مه‌ككه‌ین ده‌ستبه‌كار ده‌بێت
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى سى ئین ئینى ئه‌مریكى، دوغ دیوسى پارێزگارى ویلایه‌تى ئه‌ریزۆناى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: جۆن كایڵ سیناتۆرى پێشووترى كۆمارییه‌كان له‌ شوێنى جۆن مه‌ككه‌ین سیناتۆرى كۆچكردووى ویلایه‌تى ئه‌ریزۆنا ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.

دوغ دیوسى پارێزگارى ویلایه‌تى ئه‌ریزۆناى ئه‌مریكا بۆ جێگره‌وه‌ى جۆن مه‌ككه‌ین سیناتۆرى كۆچكردوو، له‌ ده‌ستنیشان كردنى كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته‌ جۆن كایڵى هه‌ڵبژارد كه‌ خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كى خوشه‌ویسته‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو تیمى سیاسى تره‌مپ و خێزانى مه‌ككه‌ین و هاوپه‌یمانانیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كایڵ وتوویه‌تى خۆم كاندید ناكه‌م بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى خولێكى تر و ساڵى 2020 ئه‌و شوێنه‌ به‌ كراوه‌یى جێده‌هێلێت.

له‌ ژێر یاساى ویلایه‌تى ئه‌ریزۆنا دوغ دیوسى پارێزگارى ویلایه‌ته‌كه‌ به‌رپرسه‌ بۆ دیارى كردنى جیگره‌وه‌ى جۆن مه‌ككه‌ین تا هه‌ڵبژاردنى تایبه‌تى تشرینى دووه‌مى 2020، براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌ تایبه‌ته‌كه‌ كاتی ته‌واو نه‌كراوی مه‌ككه‌ین ته‌واو ده‌كات و دواتر له‌ ساڵى  2022 شوێنه‌كه‌ بۆ خولێكى شه‌ش ساڵى ته‌واو ده‌نگدانى له‌سه‌ر ده‌كرێت.

دوغ دیوسى له‌ كۆنگره‌یه‌كى ده‌نگوباس رایگه‌یاند: جارى ڕوون نییه‌ ئاخۆ جۆن كیڵ له‌ ئه‌نجوومه‌نى پیران ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ تایبه‌تییه‌كه‌ى ساڵى 2020، له‌باره‌ى ئه‌وه‌شدا كێل وتوویه‌تى كه‌ خۆى بۆ هه‌ڵبژاردن كاندید ناكات.

هاوكات سیندى مه‌ككه‌ین هاوسه‌رى جۆن مه‌ككه‌ین سیناتۆرى كۆچكردوو وتى: "كایڵ هاوڕێیه‌كى نزیكى ئه‌و و سیناتۆره‌ كۆچكردووه‌كه‌یه‌"، هه‌روه‌ها هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست له‌ كاره‌ نوێیه‌كه‌ی و خۆشحاڵى خۆى به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ كۆنگرێس نیشاندا و پیرۆزبایى لێكرد.

جێى ئاماژه‌یه‌ جۆن كایڵ پێشتر له‌ ساڵانى 1987 تا 1995 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا بووه‌ و دواتر بۆ ئه‌نجوومه‌نى پیران هه‌ڵبژێردراوه‌ و بۆ سێ خولى یه‌ك له‌دواى یه‌ك له‌ كۆنگرێس ماوه‌ته‌وه‌ و له‌ ساڵى 2013 ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌.


 
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.