سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای تیرۆركردنی به‌شار ئه‌سه‌دی له وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌ی كردووه‌و ئه‌میش گوێی به داواكه‌ی تره‌مپ نه‌داوه.
بۆب وودوارد، نووسه‌ری دیاری ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه: ساڵی رابردوو دوای هێرشه كیمیاوییه‌كه ،دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی داوای له جیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا كردووه، كه به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا تیرۆر بكه‌ن، به‌ڵام ماتیس داواكه‌ی تره‌مپی ره‌ت كردۆته‌وه‌و گوێی پێ نه‌داوه.
ئه‌و نووسه‌ره ئه‌مركییه ده‌شڵێت: پێشتر تره‌مپ ره‌خنه‌ی له باراك ئۆباما گرتووه سه‌باره‌ت به‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی سوریا كردوویه‌تی و به قامیشێكی لاواز وه‌سفی كردووه.
هه‌روه‌ها وودوارد له‌سه‌ر زاری جیمس ماتیس ده‌ڵێت: تره‌مپ تێگه‌یشتنی كه‌سێكی وه‌ك پۆلی پێنجی سه‌ره‌تایی یان شه‌شی هه‌یه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
سه‌رچاوه/ cnn
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.