بەهۆی پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەكانی بەسڕە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی بەسڕە قەدەغەكردنی هاتووچۆی راگەیاند.
بڕیارەكە دوای ئەوەهات كە شەڕوپێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران روویدا و بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانیش 5 خۆپیشاندەر كوژران و 35 كەسی دیكەش بیندار بوون.
ئەمشەو خۆپیشاندەران لەكاردانەوەی كوژرانی هاووڵاتییەك بەدەستی هێزە ئەمنییەكان، هەڵیانكوتایە سەر ئەنجومەنی پارێزگا و باڵەخانەكە و ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی سەربازییان سووتاند.
بەپێی ئەو دیمەنە ڤیدیۆییانە كە چالاكوانانی بەسڕە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاویاندەكەنەوە گرژی و ئاڵۆزییەكان بەردەوامن و دەنگی تەقەیەكی زۆریش دەبیسترێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.