لە نووسین و دەرهێنانی " ئازاد جەنەتی " ئەنیمەیشنی " نەخشە " كه بریتییه به‌رهه‌مێكی سینه‌مایی ، بۆ كێبركێ و به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵات ، له چوار فێستیڤاڵی جیهانی به‌شداری ده‌كات .
نه‌خشه ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه و له ساڵی 2018 بە ستایلێکی نوێ له لایه‌ن نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری كورد " ئازاد جه‌نه‌تی " به‌رهه‌م هاتووه و لە یەکەم بەشداری نێونەتەوەیی لە چوار فستیڤاڵی گرنگی سینمایی كه بریتیین له " ۱۲مین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سایەکسی ئەمریکا ، ۱٦مین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سانتا کروزی ئەمریکا ، خەڵاتی فیلمی ملبۆرنی لە ئۆستۆراڵیا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان " بۆ کێبەرکێ وەر گیراوە .
ئەنیمەیشنی " نەخشە " ده‌رباره‌ی ژنه كوردێكی تهونكهره و فه‌رش دروست ده‌كات و لەسەر و بەندی تەونکردنی قاڵی شارەکەیان کیمیاباران دەکرێت ، مۆسیقای ئەم ئەنیمەیشنە لەلایەن " کەژوان زیائەدین "ی دانراوە. کاری دەنگی لەلایەن ئارش سادقی جووت کراوە ، ئەنیماتۆری بەرهەمەکە ئازاد جەنەتییە و مودێلینگەکەی ئازین جەنەتی ئەنجامی داوە و هەروەها نیگارکێشی ناسراوی کورد، مەهدی زیائەدینی وێنە دیجیتاڵییەکانی کێشاوە .
دەسپێکی ۱۲مین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سایەکسیش ۱۲ سێپتامبەر لە ئەمریکایە ، هەروەها سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان یەکی ئۆکتۆبەر بەڕێوە دەچێت و خەڵاتی فیلمی ملبۆرن ۱٤ی ئۆکتۆبەر لە ئۆستۆراڵیا دەست بەکار دەکات و ۱٦مین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سانتا کروز ۳ ئۆکتوبەر لە کالیفۆرنیای ئەمریکا بەڕێوە دەچێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.