Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 16:16

عەبادی: پرسی پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆن لە رووی ژمارەوە یەکلا بووەتەوە

عەبادی: داوا لە فراكسیۆنەكان دەكەم لەسەر مێزی گفتووگۆ دابنیشن
کوردستان TV
100%

حەیدەر عەبادی رایدەگەیەنێت، پرسی پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆن لە رووی ژمارەوە یەكلا بووەتەوە لەسەر ئاستی لیستەكان.

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 4-9-2018 حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە وتاری هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند" پرسی پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆن لە رووی ژمارەوە یەكلا بووەتەوە لەسەر ئاستی لیستەكان بەپێی شرۆڤەی دادگای فیدراڵی و ماددەی 19 لە یاسای حزبەكان.

وتیشی" داوا لە فراكسیۆنەكان دەكەم لەسەر مێزی گفتووگۆ دابنیشن و پابەندی وادەی دەستنیشانكردنی سەرۆكی پەرلەمان بن.

عەبادی ئاماژەی بەوەشكرد، ناكرێت كاری سیاسی و ئەمنی پێكەوە كۆبكرێتەوە، فەرمانەكانمان سەبارەت بە بەكارهێنانی گولەی راستەقینە لە خۆپیشاندانەكاندا روون و ئاشكرایە، لایەنە پەیوەندیدارەكانیشم راسپاردووە لێكۆڵینەوە لە كوژرانی خۆپیشاندەرێك لە بەسرە دەستپێبكەن.

وتیشی" مانگی داهاتوو وێستگەی ئاوی هاریسە بەشێوەی ئەزموونی دەكەوێتە كار و سوێری ئاوی بەسرەش بۆ ساڵانی 80 دەگەڕێتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.