سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە لەكۆی 200 پاڵاوگە 172 پاڵاوگەیان دادەخرێن.
هەڵۆ عەسكەری، سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە لە كۆنگرهیهكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كە هاوكات سەرۆكی لیژنەی باڵای نەوت و گازە، بڕیاریداوە ئەو پاڵاوگە نایاساییانە دابخرێن كە مەرجە ژینگەیی و تەندروستییەكانیان نییه، ژمارەی پاڵاوگەكانیش 200 پاڵاوگەن تەنها 28 پاڵاوگەیان دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ژمارەیەك پاڵاوگە پێشتر داخرابوون، بەڵام دەستیان بەكار كردۆتەوە و سەرجەم كۆمپانیاكانی نەوت و غاز بانگهێشتكراون بۆ لێكۆڵینەوە لە بارەی پیسكردنی ژینگە، بۆ رێگریكردن لە پیسبوونی ژینگە و لێپرسینەوە و داخستنی پاڵاوگەكان دوو كۆبوونەوە كراوە.
ئاماژه بهوهش دهكات، ئەو 28 پاڵاوگەیەی دەمێننەوە هیچیان مۆڵەتی رەسمییان نییە، بەڵام دەبێ مەرج و رێنماییەكان جێبەجێ بكەن لهرووی ژینگهیی تهندروست بێت كە لەلایەن دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە 21 مەرجی بۆ كاركردنی ئەو پاڵاوگانە داناوە تا بتوانن كاری پاڵاوتن ئەنجامبدەن، ئەو پاڵاوگانەشی بوونەتە هۆی پیسبوونی ژینگە، دەبێت خاوەنی پاڵاوگەكە شوێنی پاڵاوگەكەش چاك بكاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.