كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم راگەیاند، ئەنجومەنی كۆمسیاران بۆ تاوتوێكردنی دواخستنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوەدایە.
سهرچاوهیهك له كۆمسیۆن راگەیاند، لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی كۆمسیاراندا بڕیار لەبارەی دۆخستنی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە دەدرێت.
13ی تەمووز كۆمسیۆن ماوەی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی دیاریكرد و بڕیاربوو 5ی ئەم مانگە بانگەشە دەستپێبكات و تاوەكو 28ی ئەم مانگە بەردەوام بێت.
بڕیارە 30ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.