دواى بڵاو بوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان
ئۆمێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مان، به‌كوردستان تیڤى راگه‌یاند : هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆی ده‌کرێت و دواناکه‌وێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد هه‌ڵمه‌تى راگه‌یاندن بۆ چه‌ند رۆژێك دواده‌كه‌وێت
هه‌روه‌ها له لێدوانه‌كه‌یدا گووتى: هه‌ر هێزو لایه‌نێک ئه‌و مافه له‌جه‌ماوه‌ری کوردستان بسێنێته‌وه و هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردن بدات پێویسته و حه‌ق وایه جه‌ماوه‌ر قبوڵی نه‌کات و ئه‌و هێزه ترسنۆکانه سزابدات.
ئه‌و لێدوانه‌ى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان دواى ئه‌وه‌دێت كه له چه‌ندین میدیاى سێبه‌رو ناراسته‌وخۆش له چه‌ند میدیایه‌كى فه‌رمى ئاماژه به‌وه‌ده‌كرا كه هه‌ڵبژاردن دواده‌خرێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.