Erbil 7°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 07:20

پزیشکێکی دیاری هه‌رێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد

پسپۆڕی نه‌خۆشی منداڵان بوو
کوردستان TV
#7
100%

به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ دكتۆر جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شید، پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر و پسپۆڕی نه‌خۆشی منداڵان به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌ له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.

شایه‌نی باسه‌ دكتۆر جه‌مال له‌ ساڵی 1968 كۆلێژی پزیشكی ته‌واو كردووه‌ و وه‌ك پزیشكی منداڵان ده‌ستبه‌كاربووه‌، هه‌روه‌ها یه‌كێك بووه‌ له‌و پزیشكانه‌ی كه‌ به‌هۆی زیره‌كی و كاری خێر خوازیییه‌وه‌ نازناوی پزیشكی پرشنگی لێنرابوو.

ناوبراو كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری كوردستان و پارێزگای سلێمانییه‌ و زیاتر له‌ 45 ساڵه‌ خزمه‌تی منداڵانی نه‌خۆش ده‌كات و ژیانی خۆی بۆ خزمه‌تكردنی منداڵه‌ نه‌خۆشه‌كانی كوردستان ته‌رخان كردبوو.

به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ 3 شه‌ممه‌ له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پووكه‌وه‌ دوای ململانێیه‌كی زۆر و جه‌نگان له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌یدا، بۆ هه‌میشه‌ دڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی له‌ لێدان كه‌وت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.