لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، ووتەبێژی بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ مانگی ئاب و خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی ئەیلول ڕاگهیاند
سیروان محەمەد، ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند؛ نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی 8 بە (41) دینارە، كە تێكرای كاركردنی موەلیدەكان لەنێوان (335) بۆ (370) كاتژمێر كاریان كردوە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لە گەرەكێكەوە بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە.
سەبارەت بە بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانكی (9) ئەیلول، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ووتی؛ لە مانگی ئەیلول-دا رۆژانە بە كارەبای نیشتمانی و مۆلیدە ئەهلیەكان كارەبای 24 كاتژمێر بۆ هاوڵاتیان دابین دەكرێت، واتە هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە مۆلیدە ئەهلیەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن.
ووتیشی: لە كۆبونەوەكەدا، ئەو خاڵە دووپات كرایەوە كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (15) خولەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت ، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.
سەبارەت بە نرخی كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبوون سیتیەكان نرخی كیلۆواتێك بە (220) دینار دیاریكرا، بەڵام ئەگەر سیتیەكان وێستگەكانیان (11) كەیڤی بوو ئەوا (5) دینار و وێستگەكەی (33) كەیڤی بوو (10) دیناری بۆ زیاد دەكرێت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.