Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 03:46

به‌م جۆره‌ چاره‌سه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی حه‌ماوه‌ی ئۆتۆمبێله‌که‌ت بکه‌

گرنگترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی حه‌ماوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان ئه‌مانه‌ن
کوردستان TV
100%


زۆركات ده‌بینین له‌وه‌رزی هاویندا ئوتومبیله‌كان حه‌ماوه‌یان به‌رزده‌بێته‌وه‌ ،ئه‌مه‌ش وا له‌ شۆفێران ده‌كات نه‌توانن به‌رده‌وام بن له‌ لێخووڕینی ئوتومبیله‌كانیان.
گرنگترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی حه‌ماوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان ئه‌مانه‌ن:
١.كه‌مبوونی ئاوی ناو ڕادێته‌ر یاخود خه‌زانی لاوه‌كی.
٢.بوونی لیك له‌ ده‌به‌ی خه‌زانی لاوه‌كی یاخوود له‌ جۆینته‌كانی بۆریه‌كان كه‌ ڕادێته‌ر به‌ مه‌كینه‌وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌.
٣.وه‌ستانی وه‌ته‌ر په‌مپ كه‌ ڕاسته‌وخۆ حه‌ماوه‌ی ئوتومبیل به‌رزده‌كاته‌وه‌.
٤.بوونی كون له‌ رادێته‌ردا یاخوود گیرانی رادێته‌ر.
٥.تێكچوونی وه‌لفی حه‌ماوه‌ كه‌ له‌ پله‌ی گه‌رمی دیاریكراوی خۆیدا ئاڵوگۆڕی ئاو ناكات.

چه‌ند تێبینییه‌ك//
١.پێویستتیه‌ هه‌موو ساڵێك رادیته‌ر (flushing ) پیبكرێت بۆئه‌وه‌ی توشی گیران نه‌بێت.
٢.پیویسته‌ هه‌موو ٨ ساڵ جارێك ڕادێته‌ر به‌ته‌واوه‌تی بگۆڕێت.
٣.سه‌ری قه‌باغی ڕادێته‌ر پێویسته‌ هه‌موو ٢ ساڵ جارێك بگۆرێت.

هاتووچۆی سلێمانى بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌
شوان عه‌زیز

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.