Erbil 13°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 15:28

 شانۆگه‌ری "رووتبوونه‌وه‌" له‌ نمایشکردن به‌رده‌وامه‌

له‌ نووسینی (سلاڤۆمێر مرۆژیك)
کوردستان TV
100%

له‌رۆژی هه‌ینی 30/8/2018 له‌سه‌ر شانۆی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی سلێمانی شانۆیی (رووتبوونه‌وه‌) نمایشكرا نیاز وایه‌ تا رۆژی 6/9/2018  ئه‌م نمایشه‌ به‌رده‌وام بێت.

شانۆیی (ڕووتبوونه‌وه‌) نوێترین به‌رهه‌می تیپی شانۆی ئارارات/ كوردستان- ئه‌وروپاو به‌شی شانۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و به‌هاوبه‌شی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی كورد مه‌ڵبه‌ندی گشتی/ سلێمانییه‌  .

 شانۆیی"رووتبوونه‌وه‌" له‌ نووسینی (سلاڤۆمێر مرۆژیك) وه‌ (د.فازیل جاف ) كردویه‌تی به‌كوردی و (هه‌ڵكه‌وت محه‌مه‌د) كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه‌و هه‌ریه‌كه‌ له‌(د.سه‌ردار مه‌حمود و دڵشاد شه‌هاب) رۆڵی كه‌سایه‌تییه‌كانی شانۆنامه‌كه‌ به‌رجه‌سته‌ ده‌كه‌ن.

كوردستان تیڤی/ كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.