ن/ فه‌رهه‌نگ غه‌فوور
له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌رگای قوتابخانه و په‌یمانگا و زانكۆكان بۆ قوتابیان ده‌خرێنه سه‌ر پشت و ساڵێكی نوێی خوێندن ده‌ست پێده‌كات. پێشوه‌خته پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن له قوتابیان و مامۆستایان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ین و هیوادارین، ساڵێكی ته‌واو جیاواز بێ به ئاراسته‌ی باشتركردنی سیستمی خوێندن و فێركردن و په‌روه‌رده‌كردنی ڕۆڵه‌كانمان.
قوتابخانه كه ماڵی دووه‌می پێگه‌یاندنی ڕۆڵهكانمانه، ڕۆڵی گرنگی له پێگه‌یاندن و دروستكردنی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز بۆ ڕۆڵه‌كانمان هه‌یه. ئه‌مه‌ش به سیستمێكی دروست و گونجاو و به كادیری په‌روه‌رده‌یی ڕۆشنبیر و خاوه‌ن مه‌عریفه و وشیار و به وه‌زاره‌ت و لایه‌نی خه‌مخۆر، بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده ده‌بێ. مامۆستا كه كۆڵه‌گه‌یه‌كی گرنگی بواری په‌روه‌رده و فێركردنه، ده‌بێ ئاستێكی به‌رزی رۆشنبیری هه‌بێ و ئه‌ركه په‌روه‌رده‌یی و فێركاریهكهیشی به‌وپه‌ڕی هه‌ست به لێپرسراوی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ.
هه‌روه‌ها پرۆگرامه‌كانی خوێندن ڕۆڵیان له فراوانكردنی هزر و تێڕوانینی قوتابیان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، گرنگیدان به لایه‌نی ڕۆشنبیری و هونه‌ری له قوتابخانه‌كان، ئاسۆیه‌كی روونتر بۆ قوتابیان نه‌خشه ده‌كێشێ و زیاتر و جوانتر به ڕووی دونیای ئه‌مڕۆدا ده‌یانكاته‌وه. خوێندن و پڕۆگرامی وشك و بێ چالاكیی هزری و هونه‌ری، قوتابیی وشك به‌رهه‌م دێنێ و ئه‌و ڕۆحه تازه پڕ جۆش و خرۆشه وشك ده‌كات و له جوانییه‌كانی ژیانی دوور ده‌خاته‌وه، به‌ڵام هونه‌ره‌كان به‌گشتی ڕۆحێكی زیندوو به‌به‌ر ئه‌و قوتابیانه‌دا ده‌كات، كه به ده‌یان خه‌ونی ره‌نگاڵه‌وه ده‌ڕواننه داهاتووی ژیانیان. بۆیه و پێویسته، كه لایه‌نی په‌روه‌رده گرنگییه‌كی تایبه‌ت به چالاكییه هونه‌ری و رۆشنبیرییه‌كانی قوتابیان بدا، له‌پاڵ خوێندندا فێریان بكا كه وه‌رزش پێویستییه‌كی هه‌ره گه‌نگی لاشه و ته‌ندروستیی مرۆڤه و ده‌بێ هه‌موو كه‌سێك ڕۆژانه وه‌رزش بكا و چالاكیی بنوێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌یه‌كی دروست و ساغی هه‌بێ، فێریان بكا كه كتێب بخوێننه‌وه، چونكه خوێندنه‌وه‌ی كتێب، بیر و هزر و تێڕوانینیان فراوان ده‌كا و ئاستی رۆشنبیرییان به‌رز ده‌كاته‌وه. فێریان بكا گرنگی به لایه‌نی رۆحی و هونه‌ری بده‌ن، چونكه سه‌رچاوه‌ی ئارامیی ده‌روونین و مرۆڤ هێور و ئاسووده ده‌كه‌ن. فێری رێزگرتن و هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تییان بكات به‌رامبه‌ر به خۆیان و خێزان و قوتابخانه و گه‌ڕه‌ك و شار و وڵاته‌كه‌یان، ئینتما و به‌رپرسیارییان بۆ دروست بكا و نه‌ته‌وه و نیشتمان و مرۆڤایه‌تییان لا خۆشه‌ویست بكات. په‌ره به خولیای به‌دواداگه‌ڕانی مه‌عریفه و سه‌رچاوه‌كانی زانست و داهێنانیان بدا و رێگاكانی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئامراز و هۆكاره‌كانی زانست و مه‌عریفه‌یان بۆ ئاسان و ده‌سته‌به‌ر بكات.
هه‌موو ئه‌مانه و زیاتریش، به پرۆگرامی به‌رده‌ستی خوێندنیشه‌وه، دواجار رۆڵه‌یه‌كی ئاماده و تێگه‌یشتوو و پێگه‌یشتوو به‌رهه‌م دێنێ، كه مه‌به‌ست و ئامانجی هه‌موومانه و بۆ ئه‌وه‌شه كه منداڵه‌كانمان ده‌نێرینه به‌ر خوێندن.
هه‌ڵبه‌ته ده‌زانین ئه‌ركی مامۆستاكان له‌م رۆژگاری پڕ قه‌یران و گرانییه چه‌ند سه‌خت و گرانه، بۆیه داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌ین، كه باشترین ژیان و گوزه‌ران بۆ مامۆستایان فه‌راهه‌م بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به دڵ و ده‌روونێكی ئاسووده‌وه مل بده‌نه به‌ر ئه‌ركه پیرۆزه‌كه‌یان.
دووباره پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م و هیوادارم ساڵی نموونه‌یی فێركردن و رۆشنبیری و په‌روه‌رده بێ.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.