بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، کە باندێکی گەورەی دزی لە ھەولێر دەستگیر کراون.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، باندێكی گەورەی دزیكردن لە گەڕەكەكانی ئازادی و نیشتمان و چەند شوێنێكی دیكەی ناو هەولێر دزییان كردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستگیرکراوەکان لە لێکۆڵینەوەدان چاوەڕوان دەكرێت خەڵكانی دیكەش بەدوایاندا بگیرێن، چونكە جۆری دزییەكان گەورەن.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لەبارەی جۆری دزیکردنەکەیانەوە ئەوەی خستوەتەڕوو، "ئەو كەسانەی دەستگیركراون پارە و زێڕ و قاسەیان دزیوە، دواتر زانیاری زیاتر لە بارەیانەوە ئاشكرا دەکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.