هەردوو تۆمەتباری ڕوداوەكەی شەوی ڕابردووی شەقامی سالم لەلایەن هێزی تایبەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە دەستگیركران.
لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو 2-9-2018 لەشەقامی سالم -سەھۆڵەكە- ئوتومبێلێك كە چەكداری تێدابوو لەگەڵ مەفرەزەیەكی پۆلیسی ھاتوچۆ بووە شەڕیان، دواتر ھێزە تایبەتەكەی سەر بەبەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بەھانایەنەوە چون و تۆمەتبارەكان ھەڵاتن.
پۆلیس ڕاشیدهگهێنێت ، دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەو گەمارۆدانی شوێنی تۆمەتباران ، لەئێستادا ھێزە تایبەتەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هەردوو تۆمەتبارەكەی دەستبەسەر كردووە .
پۆلیسى سلێمانى دڵنیای دەداتە ھاوڵاتیان كە بەردەوام مەفرەزەكان ئەركی خۆیان بەجێدەگەیەنن بۆ دابینكردنی ھێمنی و ئارامیی شارو ئەو كەسانەش روبەروی یاسا دەكەنەوە كە یاسا پێشێل دەكەن و ئارامیی شار دەشێوێنن.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.