لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، شەوی ڕابردوو 2ی9ی2018 ، لەناحیەی بازیان بەهۆی پێكدادانی نێوان سێ ئۆتۆمبێل هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا و دووانی تریش بریندار بوون .
دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەفریاگوزارییەكان تەرمی (ش ، أ ، م ) لەڕەگەزی مێ ، لەدایكبووی 1989 دانیشتوی شاری سلێمانی بۆ پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی گواسترایەوەو بریندارانیش ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتن لەشاری سلێمانی كران.
پۆلیس ڕاشیدهگهێنێت ، لەئێستادا لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلێك بەفەرمانی بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 24 ی هاتوچۆ ڕاگیراوەو پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەلایەن بنكەی پۆلیسی بازیانەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.