Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 20:04

کێ یه‌که‌مین دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌بات؟

پێشبینی ده‌كرێت سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌ن و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكرێن
كێ یه‌كه‌مین دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌بات؟
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3-9-2018 ئه‌نجوومه‌نی نوێی نوێنه‌رانی عێراق یه‌كه‌مین دانیشتن سازده‌كات كه‌ پێشبینی ده‌كرێت سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌ن و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكرێن. 

وه‌ك باویشه‌ به‌ ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن یه‌كه‌مین دانیشتن به‌ڕێوه‌ده‌بات، كه‌ ئه‌م جاره‌یان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن محه‌مه‌د عه‌لی زینی ده‌بێت. 

زینی سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانی مه‌ده‌نی دیموكراتییه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا كاندیدی پارێزگه‌ی به‌غدا بوو، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا حه‌وت هه‌زار ده‌نگی هێناو بوو به‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران. 

زینی چه‌ند بڕوانامه‌یه‌كی له‌ زانكۆكانی به‌ریتانیا و ئه‌مریكا به‌ده‌ستهێناوه‌، دیارترینیان دكتۆرایه‌ له‌ بواری ئابووری نه‌وت له‌ زانكۆی كۆلۆرادۆ له‌ ئه‌مریكا له‌ حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابوردوو، هاوكات ژماره‌یه‌ك كتێبی له‌ بواری نه‌وت و ئابووریدا چاپ كردووه‌. 

ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ كه‌ زینی سه‌ر به‌ هیچ لایه‌نێكی سیاسی نه‌بووه‌ له‌ ده‌سته‌ڵاتداو به‌ توانای ساكاره‌وه‌ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كردو هیچ پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی له‌ شه‌قام، یان له‌ ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه‌ نه‌بوو، ته‌نیا چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆی نه‌بێت كه‌ ته‌نیا به‌ بڕی هه‌زار دۆلار چاپی كردبوون. 

زینی ته‌مه‌نی 79 ساڵه‌، به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ شه‌قام و كۆڵانه‌كانی به‌غدادا ده‌سووڕایه‌وه‌و بڵاوكراوه‌ی خۆی بڵاوده‌كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رگوزه‌شته‌ی خۆی و ئه‌وه‌ ئامانجانه‌ی تێدا بوو كه‌ ده‌یه‌وێت وه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌دییان بهێنێت، بێ ئه‌وه‌ی هیچ تیمێكی بۆ پڕوپاگه‌نده‌ هه‌بێت، یان بانگهێشتی ئه‌م و ئه‌و بكات و به‌ڵێن و پاره‌ بدات و ده‌نگی ئه‌م و ئه‌و بكڕێت. 

زینی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2010 دا به‌شداری كرد به‌ڵام ده‌نگی نه‌هێناو كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2014 دووری خسته‌وه‌. 

زینی ئاواته‌خوازه‌ بتوانێت سه‌ركه‌وتووانه‌ یه‌كه‌مین دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێی نوێنه‌رانی عیراق به‌ڕێوه‌ ببات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.