له سه‌ره‌تای ژیانی هاوسه‌رێتیدا زۆربه‌ی هاوسه‌ره‌كان " ژن و مێرد " ه‌كان خۆشه‌ویستییه‌كی به‌هێز و گه‌وره له نێوانیاندا به‌دی ده‌كرێت ، به لام به تێپه‌ربونی كات ئه‌م خۆشه‌ویستییه هێواش هێواش كه‌م ده‌بێته‌وه و به‌ره‌و كاڵبونه‌وه ده‌چێت ، كه هه‌ندێك جار ئه‌م دۆخه زیان به په‌یوه‌ندی نێوانیان ده‌گه‌یه‌نێت ، وا ده‌كات هاوسه‌ره‌كان بیر له ئه‌نجامدانی كاری هه‌له بكه‌نه‌وه .
بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ژن و مێرد ساڵ به ساڵ جوانتر و پتوتر بێت و خۆشه‌ویستی نێوانیان وه‌ك سه‌ره‌تای هاوسه‌رگیریان بمێنێته‌وه ،پێویسته ژنان زیره‌ك بن ئه‌ویش به ئه‌نجامدانی چه‌ند كردارێك و هه‌نگاوێكی ساده كه بریتین له ، ئەو كەسە بە كە بتوانێ متمانەت پێبكات ، بۆ بەستنی پەیوەندییەكی بەهێز دەبێت وایلێبكەیت هەست بكات دەتوانێت هەموو شتێكت پێ بڵێت .
خاڵێكی دیكه ئه‌وه‌یه كه پێویسته دڵنیابین له‌وه‌ی كه هه‌میشه هاوران ، ئەمە گرنگترین هۆكارە وابكات خۆشەویستی بەردەوام بێت و پەیوەندییەكە بۆ ماوەیەكی درێژ بمێنێتەوە ، هه‌روه‌ها دڵنیابە لەوەی هەمان زمانی خۆشەویستی قسە دەكەیت: كلیلی تێگەیشتن ئەوەیە خۆشەویستی بەهەمان ئەو شێوازە وەربگریت كە ئارەزووی دەكەیت پیشانی بدەیت .
كارێكی دیكه كه پێویست ژنان بۆ هاوسه‌ره‌كانیان ئه‌نجامی بده‌ن بریتییه له هه‌بونی ژیانی خۆت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ، گەورەترین ڕاستی دەربارەی پەیوەندییەكان ئەوەیە ناتوانێت هەموو شێك بێت، پەیوەندی خۆشەویستی و هاوسەرگیری بەشێكە لە ژیان نەك هەموو ژیان، تۆش دەبێت ژیانێكی خۆتت هەبێت لەڕووی كۆمەڵایەتی و پیشەییەوە .
كۆتا خاڵ بریتییه له گونجاندنی ئاستی پابه‌نبونی له‌گه‌ل خۆت ، هەمیشە ڕامەكە بەدوای هاوسەرەكەتدا، نابێت لەناكاودا هەوڵبدەیت لە گشت لایەنێكەوە هاوسەرەكەت زۆر جددی بێت لەگەڵتدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.