گەنجێکی تەمەن 21 ساڵان لە قەزای کۆیە لە لایڤێكی "فەیسبووک"دا خۆی دەکوژێت و بهپێی قسهی پۆلیسی قەزاکەش بە دەمانچە خۆی کوشتووە.
شۆڕش کاکە، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای کۆیە راگەیاند، کاتژمێر 3ی بەیانی ئەمڕۆ یهكشهممهن پۆلیس ئاگاداركراوهتهوه لە بوونی تەرمێک لەسەر چیای هەیبەت سوڵتان، دوای گەیشتنی پۆلیس بە شوێنەکە دەرکەوت كه گەنجێکی تەمەن 21 ساڵان بە گولـلەی دەمانچە خۆی کوشتووە.
وتیشى" گەنجەکە ناوی (هـ. ع. ت.)ەو بەر لەوەی خۆی بکوژێت لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی "فهیسبووك" لایڤى كردووتهوهو پۆستی کردوەو نوسیویەتی”سبەی پرسەیە”.
وتیشی" ناوبراو بەر لە خۆکوشتنی پەیوەندی بە چەند کەسێکییەوە کردوە و داوای گەردن ئازادی لێکردون و لەو پەیوەندییە راستەوخۆیەدا لەگەڵ کەسوکارەکەیدا دوای بیستنی دەنگی گولـلە لایڤەکە داخراوە.
ئاماژهی بهوهشداوه، كه بۆ لێکۆڵینەوە تەرمی گەنجەکە گوازراوەتهوە بۆ پزیشکی دادی کۆیە و تاكو ئێستاش هۆكارى سهرهكى خۆكوشتنى گهنجهكه ئاشكرا نهكراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.