Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 20:19

نێچیرڤان بارزانی و یان کۆبیش پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق تاوتوێ ده‌که‌ن

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم پێشوازی له‌ نێرده‌ی تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی UN بۆ عێراق كرد
کوردستان TV
#7
100%


پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2/9/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز یان كۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا دۆخی عێراق و دوا پێشهاته‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ. له‌مباره‌یه‌وه‌ شاندی میوان جه‌ختیان له‌ پێویستیی هه‌وڵی لایه‌نه براوه‌كان به‌تایبه‌تی لایه‌نی كوردی دوای یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت له‌ كاتێكی زوودا كرده‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد‌ كه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان له‌ هه‌وڵدان به‌ زووترین كات حكوومه‌تێكی نیشتمانی پێكبهێنرێت و لایه‌نه‌ براوه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ له‌سه‌ر كارنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ داهاتووی عێراق كار بكه‌ن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌ گفتوگۆكانی شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی له‌ به‌غدا كرد كه‌ هه‌وڵی جددیی خۆیان ده‌ده‌ن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق.

تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ دۆخی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌تایبه‌تی پرسی هه‌ڵبژاردنى داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.