Erbil 8°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 20:28

چەکی پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتە هەرێم

بڕەكەی 154 ملیار و 130 ملیۆن دینارە
کوردستان TV
#7
100%


بەغداد شایستە داراییەکانی جوتیارانی ھەرێمی کوردستانی بۆ ساڵی 2018 رەوانەی ھەرێم دەکات.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت پارەی شایستە داراییەكانی جوتیاران بۆ وەرگرتنی گەنم گەیشتۆتە كوردستان و دابەش دەكرێت.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بە واژووی د.عەلی سندی، وەزیری بازرگانی بە وەكالەت كە وێنەی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌، چەكی شایستە داراییەكانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ وەرزی بە بازاڕكردنی گەنمی ئەمساڵ كە بڕەكەی 154 ملیار و 130 ملیۆن دینارە گەیشتە هەرێمی كوردستان و لە رۆژانی داهاتوو پارەكە دەگاتە بانكەكان و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

 حكوومه‌تی عێراق بڕیاری داوه‌ ئه‌مساڵ دوای كڕینی گه‌نمی جووتیارانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ڕاسته‌وخۆ پاره‌كه‌ی خه‌رج بكات و به‌سه‌ر جووتیاراندا دابه‌ش بكرێت، چونكه‌ ‌ساڵانی ڕابردوو به‌رده‌وام دوا ده‌خرا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.