Erbil 7°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 21:00

شاندی پارتی و یەکێتی لەگەڵ نوجێفی و جبوری کۆبوونەوە

لەبارەی پرسی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق
کوردستان TV
#7
100%


دوێنێ شەممە شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی گەیشتنە بەغدا و یەکەم دیداریشان لە کۆشکی سەرۆکایەتی لەگەڵ فوئاد مەعسوم، سەرۆککۆماری عێراق ئەنجامدا، ئەوەی لەو کۆبوونەوەیە تەئکیدی لەسەرکرایەوە یەکڕیزی کوردبوو.

ئەمڕۆش شاندی ھاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغداد سەردانی نووسینگەی ئوسامە نوجێفییان کرد و لەبارەی پرسی  پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراقەوە گفتوگۆیان  کرد.

بریاریه‌ش پاش كه‌مێكی دیكه‌ شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هادی عامری كۆببێته‌وه‌.

دوای دوێنێ کۆبوونەوەیان لەگەڵ فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق بۆ تاووتوێکردنی پرسی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، ئەمڕۆ شاندی ھاوبەشی پارتی و یەکێتی لە بەغدا سەردانی نووسینگەی ئوسامە نوجێفییان کرد و گفتوگۆیان کرد لەبارەی پێکھێنانی حکومەت و بەدەستھێنانی داواکارییەکانی کورد لە حکومەتی داھاتووی عێراق.

لە کۆبوونەوەکەدا ھەریەک لە سەلیم جبوری و خەمیس خەنجەر و ئەحمەد جبوری و جەمال کەربولی و فەلاح زێدان ئامادەبوون، بڕیارە شاندی ھاوبەشی  پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەکاندا پڕۆژەیەک سەبارەت بە داخوازییەکانی کورد پێشکەش بە لایەنەکانی عێراق بکەن و  ھەر لایەنێکی زۆرترین داواکاری کورد جێبەجێبکات، ئەوا پارتی و یەکێتی پشتیوانی دەکەن.

شاندی پارتی پێكهاتوون له‌ فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریمی كوردستان و جه‌عفه‌ر ئیمینكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی  و به‌نگین رێكانی.

هه‌روه‌ها شاندی یه‌كێتی پێكهاتوون له‌ مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ و خالید شوانی و فریاد رواندزی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.