Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 20:00

50%ی داهاتی گەشتیاری بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییه‌کانی گەشتیاری خەرج ده‌کرێت

وێنه‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
کوردستان TV
#7
100%


وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگه‌یاند:  349 هەزار گەشتیار لە جەژن و رۆژانی پشوو روویان لەناوچە گەشتیارییەكان كردووە.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پلانەكانمان وەك خۆی بەڕێوەدەچێت و بۆ ئەمساڵ بەپێی پلانەكانمان دەمانەویست نزیكەی دوو ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار ڕوو لەهەرێمی كوردستان بكات، بەپێی هاتنی ژمارەی گەشتیاران تاوەكو جەژن، رێژەكە لەم پلانەی ئێمە نزیك دەكاتەوە.

نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، 349 هەزار گەشتیار لە جەژن و رۆژانی پشوو روویان لەناوچە گەشتیارییەكان كردووە و بەراورد بەساڵی رابردوو و جەژنەكان رێژەی گەشتیاران بە 19% زیادی كردووە.

گوتیشی: داهاتی گەشتیاران بەپێی مەزندەكان نزیكەی 146 ملیار دینار چۆتە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و بڕیاریش دراوە لە 50%ی داهاتی گەشتیاری بۆ پرۆژە خزمەتگوزاریەیكانی گەشتیاری خەرج بكرێتەوە لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار.

گوتیشی لەماوەی نیوەی ئەمساڵیش ملیۆنێك و 344 هەزار گەشتیار هاتوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.