Erbil 7°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 20:06

نێچیرڤان بارزانی: پارتی یه‌کده‌نگی و یه‌کهه‌ڵوێستی کورد به‌ پێویست ده‌زانێت

به‌رهه‌م ساڵح: كورد پێویستی به‌ یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كڕیزییه‌ له‌ به‌غدا
نێچیرڤان بارزانی: پارتی یه‌كده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی كورد به‌ پێویست ده‌زانێت
کوردستان TV
100%

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی له‌ هه‌ولێر سه‌ردانی باره‌گای هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری كرد و له‌گه‌ڵ شاندێكی هاوپه‌یمانی كۆبۆوه‌. 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق تاوتوێ كرا.

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هه‌ریه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی و كوردستان و دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان سازكرد و تیایدا باسیان له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق كرد و لای خۆشیه‌وه‌ نیچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند: كه‌ پارتی جه‌خت له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی خۆیدا ده‌كاته‌وه‌ و بۆ به‌شداری له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی عێراقیش یه‌كده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی كورد به‌ پێویست ده‌زانێت. 

لای خۆشیه‌وه‌ دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ڕایگه‌یاند: كورد پێویستی به‌ یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كڕیزییه‌ له‌ به‌غدا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.