لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه ۲_ ۹ _ ۲۰۱۸ بنکەی پۆلیسی بەختیاری هەستان بەلەناوبردنی بڕێک مادەی سپی کریستاڵ و مادەی قاوەیی کریستاڵ (تلیاک) و ۳۰ دەبەی ۲٥ لیتری مادەی شلەی (Active_ainhydridel) کە لەدروستکردنی مادەی هۆشبەردا بەکاردێ، بەفەرمانی بەڕێز دادوەر لەسەر ئەم ماددانەش سێ تۆمەتبار دەستگیرکراوە.
لەسەر بڕیاری دادگا‌و بەئامادەیی لێکۆڵەری دادی بنکەی پۆلیسی بەختیاری و نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و ئەفسەرانی لێکۆڵینەوەی بنکەی پۆلیسی بەختیاری لە ناوچەی تانجەرۆ_ شوێنی فڕێدانی خۆڵ و خاشاک، سوتێنران و لەناوبران.
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئه‌و مادانه پێشتر له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیارییه‌وه دهستیبهسهرداگیراوهو ره‌وانه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی كراوه، دواتر له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه گه‌رێنراوه‌ته‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری‌و ئه‌مرۆش له‌ناوبرا.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.