Erbil 15°C شەممە 11 کانوونی دووەم 14:41

بڕیارێکی نوێ له‌باره‌ی ماتۆڕسکێله‌وه‌ ده‌رکرا

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، لێژنه‌ی ئه‌منی قائیمقامیه‌تی پارێزگای سلێمانی ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ده‌رئه‌نجامی ئه‌و روداوانه‌ی به‌هۆی ماتۆرسكیلی بێ ژماره‌و ماتۆرسكیلی بچوكی كه‌متر له‌قه‌باره‌ی (cc125)ه‌وه‌ رووده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ ڕێكخستنی هاورده‌كردن و كڕین و فرۆشتنیان و به‌كارهێنانیان، پاڵپشت به‌ماده‌ی 24ی بڕگه‌ی (5) له‌یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ (3)ی ساڵی 2009.
بڕیاردرا به‌:
1- سه‌رجه‌م پێشانگاكانی فرۆشتنی ماتۆڕسكیلی فه‌باره‌ (cc125) و زیاتر مۆڵه‌ت وه‌ربگرن له‌لایه‌ن ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی.
2-پێشانگاكانی فرۆشتنی ماتۆڕسكیلی قه‌باره‌ی (cc125)و زیاتر مامه‌ڵه‌ به‌و ماتۆڕانه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ به‌پێی یاساو ڕێنماییه‌كان بڕیاره‌ كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم ڕێگه‌پێدراون.
3-به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌كارهێنانی ماتۆرسكیلی بێ ژماره‌ قه‌ده‌غه‌یه‌.
4-به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك (هاورده‌كردن، كڕین، فرۆشتن) و به‌كارهێنانی ماتۆڕسكیلی كه‌متر له‌قه‌باره‌ی (cc125) قه‌ده‌غه‌یه‌ جگه‌ له‌وانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ڕێگه‌پێدراون.
5- ماوه‌ی (30) ڕۆژ بدرێته‌ خاوه‌ن پێشانگاكانی فرۆشتنی ماتۆڕسكیلی قه‌باره‌ (cc125)و زیاتر به‌ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت له‌به‌رواری ئاگاداربوونیان به‌م بڕیاره‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ پێشانگاكانیان پێ داده‌خرێت و كاری یاساییان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
6-ماوه‌ی (30) ڕۆژ بدرێته‌ خاوه‌ن ماتۆڕسكیلی قه‌باره‌ (cc125) و زیاتری بێ ژماره‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ مه‌رجه‌كانی تۆماربوونیان تێدایه‌ به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنیان، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانیان تێدا نییه‌ ببردرێنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
7-له‌دوای ته‌وابوونی ماوه‌ی ئه‌و (30) ڕۆژه‌، هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و هاتوچۆ ده‌ستبگرن به‌سه‌ریانداو هه‌واڵه‌ی گۆڕه‌پانی ده‌ست به‌سه‌راگرتن بكرێت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆش به‌رپرسه‌ له‌دیاریكردنی چاره‌نوسیان.
8-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرك و پاسه‌وانی سنورو بازگه‌كان نابێت رێگه‌بده‌ن به‌هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی ماتۆرسكیلی (cc125). 
9-پێویسته‌ سه‌رجه‌م به‌كارهێنه‌ری ماتۆرسكیله‌كان پێداویستییه‌كانی سه‌لامه‌تی (SAFETY) به‌كاربهێنن.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.