Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 03:12

موقته‌دا سه‌در له‌ وه‌ڵامی قاسم سلێمانی : تایفه‌گه‌ریی چیتر له‌ عێڕاق جێگه‌ی نابێته‌وه‌

عێڕاق هیچیتر راچێته‌ی خه‌ڵكی دیكه‌ بۆ كاروباری سیاسیی خۆی قبوڵ ناكات
موقته‌دا سه‌در له‌ وه‌ڵامی قاسم سلێمانی ده‌ڵێت كه‌ تائیفه‌گه‌ریی چیتر له‌ عێڕاق جێگه‌ی نابێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

دوای سه‌ردانه‌كه‌ی قاسم سلێمانی بۆ عێڕاق و هه‌وڵدانی ناوبراو بۆ هاندانی ئه‌و حزبه‌ شیعییانه‌ی عێڕاق كه‌ سه‌ر به‌ ئێرانن، بۆ ئه‌وه‌ی فڕاكسیۆنێكی تائیفی به‌هێز و گه‌وره‌ پێكبهێنن به‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێڕاق، له‌ وه‌ڵامدا موقته‌دا سه‌در هه‌ڵوێستی بۆ ئه‌مكاره‌ی سلێمانی هه‌بووه‌ و له‌مباره‌یه‌وه‌ وتوویه‌تیی چیتر تائیفه‌گه‌ریی له‌ عێراق جێگه‌ی نابێته‌وه‌.

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌مباره‌یه‌وه‌ وتی: عێڕاق هیچیتر راچێته‌ی خه‌ڵكی دیكه‌ بۆ كاروباری سیاسیی خۆی قبوڵ ناكات و ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌رده‌می كوتله‌گه‌ریی له‌سه‌ر بنه‌مای تائیفیی.

به‌ وته‌ی زۆرێك له‌ لایه‌نه‌ عێڕاقییه‌كان واتای كوتله‌گه‌رایان و لایه‌نگه‌رانی تائیفه‌گه‌ریی له‌ لێدوانه‌كانی موقته‌دا سه‌در حزبه‌كانی سه‌ر به‌ ئێرانن كه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌ریت و بیرۆكه‌ی تائیفه‌گه‌ری ئایینیی و توندوتیژیی بوونه‌ته‌ هۆی ئاژاوه‌ و دووبه‌ره‌كیی له‌ناو هاوڵاتییانی عێڕاقدا.

رێیه‌ری ره‌وتی سه‌در كه‌ له‌ ئێستادا رێبه‌ری كوتله‌ی سائیرونیشه‌، رایگه‌یاند ئیتر ناگه‌ڕێینه‌وه‌ ئه‌و بارودۆخه‌ی كه‌ پێیدا تێپه‌ڕیوین و به‌تایبه‌تیش تائیفه‌گه‌ریی و پشكبه‌ندیی سیاسیی، له‌مه‌ودواش رێبازی ئێمه‌ دوور ده‌بێت له‌ هه‌موو ئه‌مانه‌.

له‌ درێژه‌دا سه‌در ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر حكومتی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای تائیفه‌گه‌ریی پێكبهێنرێت رێبازه‌كه‌م ده‌گۆڕم بۆ هاوپه‌یمانییه‌كی دژ، چونكه‌ ئێمه‌ خوازیاری عێڕاقێكی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سه‌روه‌ریین كه‌ خزمه‌تی هاوڵاتییانی ئه‌م وڵاته‌ بكات.

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.