Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 04:18

4 وڵات ژوورێکی عەمەلیاتیان بۆ لە ناوبردنی داعش دامەزراند

هەماهەنگی زیاتر لە بواری ئەمنی و هەواڵگری دەكرێتەوە
4 وڵات ژوورێكی عەمەلیاتیان بۆ لە ناوبردنی داعش دامەزراند
کوردستان TV
100%

كۆبوونەوەیەكی ئەمنی چوار وڵات لە وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەغدا بەرێوە چوو لە پێناو زیادكردنی هەماهەنگی لە رووی ئەمن و ئاسایش و هەواڵگری لە نێوان ئەم وڵاتانە بەمەبەستی نەهێشتنی رێكخراوی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش ) كە تا ئێستا چالاكی و هێرشەكانی بەردەوامە .

ئەم كۆبوونەوەیە وڵاتانی عێراق و ئێران و روسیا و سوریای لە خۆگرت  لە بەغدا عرفان حیالی وەزیری بەرگری عێراق پێشوازی لە جێگرانی ئەركانی سوپای روسیا و ئێران و سوریا كرد و هەر چوار وڵات جەختیان كردەوە كە پێویستە هەماهەنگی زیاتر لە بواری ئەمنی و هەواڵگری بكرێتەوە .

بۆ ئەو مەبەستەش ژوورێكی عەمەلیاتی هاوبەشیان دامەزراند بەمەبەستی راوەدوونانی چەكدارانی تیرۆریستی داعش  كە تا ئێستا لەبیابانی سەر سنووری نێوان عێراق و سوریا چالاكیان هەیە .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.