هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان 21 تۆمەتبار دەستگیر دەكەن كە هەستاون بەدزی جۆراوجۆر و سەرجەمیشیان دانیشتوی دەرەوەی سنوری پارێزگای سلێمانین .
هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان 7 ژن دەستگیر دەكەن كە چواریان لەسەر سواڵكردن دەستگیركراون و سیانەكەی تریشیان لەسەر بردنی جانتای ئافرەتان .
سەرجەمیشیان بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەكانی 446 و 390 لە یاسای سزادانی عێراقی بەندن .
هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان 14 تۆمەتباری تر دەستگیر دەكەن كە هەستاون بەدزی جۆراوجۆر لەناو بازاڕەكانی شاری سلێمانی، تۆمەتباران بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی بەندن .
شوان عزيز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.